(جوبیس تیرلی) له كتێبه‌كه‌یدا (مهارات القرأة السریعة) به 10 خاڵ
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی خۆی ده‌داته‌وه:
بۆچی ده‌بێت په‌ره به كارامه‌یی خۆت له خوێندنه‌وه‌دا بده‌یت؟
1- خوێندنه‌وه، متمانه‌م به خۆم گه‌شه پێده‌دات.
2- به‌هۆی خوێندنه‌وه‌وه له ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانمدا لێوه‌شاوه‌تر ده‌بم.
3- به‌هۆی خوێندنه‌وه‌وه بڕیاره‌كانم كاریگه‌رتر ده‌بن.
4- به‌هۆی خوێندنه‌وه‌وه ده‌رفه‌تی هه‌ڵكشانم له بواری كاره‌كه‌مدا زیاتر ده‌بێت.
5- خوێندنه‌وه، له به‌رامبه‌ر ته‌نگژه و پاڵه‌په‌ستۆ ڕاوه‌ستاوترم ده‌كات.
6- خوێندنه‌وه، تێگه‌یشتن و ده‌رككردنم بۆ كاروباره‌كان زیاتر ده‌كات.
7- خوێندنه‌وه، ده‌مكاته ئه‌ندامێكی دیار و كارا له تیمی كاركردندا.
8- خوێندنه‌وه، ده‌مكاته كه‌سێكی ده‌م و له‌بز شیرین، له تافی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر.
9- خوێندنه‌وه، ده‌مكاته كه‌سێكی ووردبینتر و زیره‌كتر.
10- خوێندنه‌وه، توانای به‌رپرسیاریه‌تیم سه‌رده‌خات.
سه‌رچاوه: به كلتوركردنی خوێندنه‌وه، محمد فه‌ریق حه‌سه‌ن
Filed under: كتێب و خوێندنه‌وه

















